بەغدا و واشنتۆن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رێککەوتن

عێراق 07/04/2021

Alternate Text

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا بەڵێنیدا بەشێکی زۆری هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و لەسەر نەمانی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەدا رێککەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسان، قاسم ئەعڕەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەویی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە:" لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆمدا ئیدارەی ئەمریکا بەڵێنیدا ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، هەر وەها رێککەوتین لەسەر ئەوەی هێزە عێراقییەکان ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعش بگرنە ئەستۆ".

ناوبراو راشیگەیاند:" لایەنی عێراقی ئەرکی پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکانی لە وڵاتەکەی دووپاتکردەوە و هەردوولا لەسەر نەمانی بنگەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق رێککەوتن ".

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گوڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکای راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا