رێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوەندەیشن مەراسیمی خەڵاتی بلەی راگرت

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

بە مەبەستی پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن بڕیاریدا ئەمساڵ مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی بلە ئەنجام نەدات.

دەقی راگەیاندراوی رێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوەندەیشن:

 دەربارەی خەڵاتی زێرینی بلە کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست وەک دەزانن ساڵانە لە هەشتی نیساندا ئیبراهیم ئەحمەد فاوەندەیشن خەڵاتی زێرینی بلە پێشكەش بە چەندین كەسایەتی ‌و رێكخراو دەكات كە لە بوارە جیاجیاكاندا كەلێنێكی دیاریان لە ژیانی كوردبوونمان پڕ کردۆتەوە و خزمەتی گەلەکەمانیان کردووە و دەکەن.

بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی پەتای نەگریسی كۆرۆنا و وەک پابەندبوون بە رێنماییە تەندوروستیەكان، ‌بڕیارماندا ئەمساڵ مەراسیمی خەلاتی بلە ساز نەكەین. 

 ژیانی ئێوەمان لا بەنرخترە و وێستگەی زۆرترمان لە پێشە بۆ مەراسیمی شایانی خەڵات و خزمەت.

بە هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هەمووان .

ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن

٧-٤-٢٠٢١

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا