وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر هەشتی شەوەوە بۆ شەشی بەیانی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە بەرواری هەشتی ئەم مانگەوە تا ١٢ی ئەم مانگە لە کاتژمێر هەشتی شەوەوە تا شەشی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەکرێت".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ سەرجەم جموجوڵێکی پیادە و ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە جگە لە ئۆتۆمبێلی ( ئاژانس، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،دیبلۆماتکاران،هێزە ئەمنییەکان، تیمە تەندروستییەکان، کۆماپانیاکانی پەیوەندی، رۆژنامەوانان".