فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کرد لە مەخمور

عێراق 08/04/2021

Alternate Text

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ١٠ رۆژی، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کرد لە مەخمور.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا رایگەیاند:" لە میانی هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و بە هاوبەشی هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ١٠ رۆژیان لە مەخمور ئەنجامدا".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:" ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە و ئەوا بەردەوام دەبن لە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراقدا".

بەرگری بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەوان پابدن بە شکستهێنان بە داعش و ئەم ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامی دەدەن دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای داعش بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا ژەهراویەکەی بە عێراق و جیهاندا".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا