زۆرجار بەهۆی ماندووبوون و بیرکردنەوەی
زۆر و خراپی خەو، مرۆڤ بەیانیان کە لەخەو هەڵدەستێت بێتاقەت و
ماندوو دەردەکەویت لەگەڵ ئەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی دادەنێت، وەک پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن پێوستە بەیانیان چەند کارێک بکەیت بۆ ئەوەی
ڕۆژێکی باش دەستپێبکەیت.
-ڕاستەوخۆ کە لەخەو هەستای خۆت سەرقاڵ مەکە بە
موبایلەکتەوە
-پێویستە پێش هەموو شتێک پەرداخێک ئاویی شلەتێن
بخورێتەوە
-پێش ئەوەی نانی بەیانی بخۆیت بەچەند خولەکێک
خوڵەی وەرزشی بکەیت
-لەکاتی خواردنی نانی بەیانیان هەوڵبدرێت ئاو
نەخورێتەوە
-خواردنی بەیانیان با شیری تێدا بێت، چونکە بۆ
چالاکی مێشک بەسوودە
-گرنگە پێشچوونە سەرکار پلانی ڕۆژەکەت
دانابێت
-بەردەوام ئەرێنیانە بیربکەوە بۆ ئەوەی ڕۆژەکەت،
ڕۆژێکی بەسوود و باش بێت