ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان لەهەولێر کۆدەبنەوە

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٨ی نیسان لایەنە سیاسیەکان لەدیوانی سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە، راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی نیچیرڤان بازرانیە لە هەولێر.

 دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بەباسکردن لەبارەی پێكه‌وه‌ كاركردنی لایه‌نه‌كان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و  نەهێشتنی ناكۆكیی و ململانێكان و یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد.

هەر بەپێی زانیارییەکان هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی،  عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەركردەی چەند حزبێکی دیكەش بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.

لەماوەی ڕابردوودا و لەبۆنەکانی نەورۆز بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی، نیچیرڤان بارزانی بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کردبوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک و ئەمرۆش ئەو کۆبوونەوەیە لە هەولێر لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوە دەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا