وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، گەورەترین هێرشی
ئاسمانیان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بۆسەر چەکدارانی داعش ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی گاردیانی بەڕیتانی لە زاری وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیاوە رایگەیاند:"فڕۆکە
جەنگییەکانی شاهانە بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئازاری رابردوودا
گەورەترین هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراقدا ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو:"لە ئۆپراسیۆنە فراوانەکەدا، هێزە
ئاسمانییەکانی بەریتانیا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠٠ مۆڵگە و شوێنی
داعشیان بۆردومان کردووە، ئۆپراسیۆنەکە ماوەی ١٠ رۆژی خایاندووە و لە ٢٢ی ئازاردا
کۆتاییان پێهاتووە و تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکانی ئەو هێرشانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری
بەڕیتانیا ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکانی ئەمجارە زیاترە لە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانیان
لە دوو ساڵی رابردوودا".