لە هەولێر سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

لەدوای ئەوەی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەهەرێمی بڕیاری قەدەغەکردنی شەوانەی ڕاگەیاند، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لەکاتژمێر ٨ی شەوەوە لەناو شاری هەولێر بازگە دادەنێن و ئەوانەشی کە پابەندی بڕیارەکە نەبن سزا دەدرێن.


ئەمڕۆ پێنجشەمە ٨ی نیسان ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "زۆر داوامان لەهاوڵاتیان دەکرد کە کەمترین بەرکەوتنیان هەبێت و رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا بگرنەبەر، بەڵام بەداخەوە وەکو پێویست نەهاتن بەدەم داوەکەمانەوە و بۆیە رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبوون و مردن بەهۆی کۆرۆناوە روو لەزیادبوونە، بۆیە بە ناچاری و بەبێ ویستی خۆمان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییمان راگەیاند".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە خەمی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانمانە، بەڵام تەندروستی خەڵکیش لەپێش هەموو شتێکەوەیە بۆیە ئەو بریارەمانداوە، بڕیارەکە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، بەو هیوایەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەدا کەمبکات".
جەختیلەوەشکردەوە: "لە کاتژمێر ٨ی ئەمشەوەوە سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی و ئاسایش وپۆلیس لە ناوشاری هەولێر بڵاوەپێدەکرێن و لەسەرجەم شەقامەکان بازگە دادەنرێت".
پارێزگاری هەولێر وتیشی:" لە کاتژمێر ٨ەوە هەموو بازگەکانی دەرەوەی شاری هەولێری دادەخرێن و داوا لەهەر هاوڵاتییەکیش دەکەین کاری گرنگی هەیە بەر لەکاتی دیاریکراو سەردانی هەولێر بکەن، بەپێچەوانەوە  رێگەیان پێنادرێت بێنە ناو شارەکەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا