هێزە ئەمنییەکانی موسڵ
ژمارەیەک تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە بەنیازبوون هێرشبکەنە سەر پارێزگاکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی
نیسان، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" هێزێکی ئەمنی سەر بە فیرقەی ١٦ی
یەکەی هەوڵگری موسڵ توانیویانە ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیربکەن کە بە نیازبوون
هێرشبکەنە سەر پارێزگاکە".
ئەوەش راگەیەندراوە:"
تیرۆریستەکان سنووری سوریایان تێپەڕاندووە و بەرەوە نەخۆشخانەی گشتی موسڵ
بەڕێکەوتوون، بەڵام تواندراوە دەستگیربکرێن".