ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر داوا دەکات، هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری هەولێرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو شار، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی شەو بگەڕێنەوە نێو شار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر کۆبووەوە و دواتر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندبوونی تەواوی بە سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دووپاتکردەوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویستی بۆ دەست پێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لە كاتژمێر (8)ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له كاتژمێر (6)ی ئێوارهوهی ئەمڕۆوە ئامادهكاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.
داوایشی لە هاوڵاتیانی سنوورەکە کردووە:"وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و رێککارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن
سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی شارن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە داوایکردووە:" بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی بازگەکان، پێویستە بەر لەکاتژمێر (8)ی شەو بگەڕێنەوە نێو شار".