پارێزگاری سلێمانی: ئەمشەو هێزە ئەمنییەکان لەناوشار بازگە دادەنێن

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

لەدوای ئەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێی سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاند، لەسلێمانیش بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی بازگە دادەنێن.

 
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند: " لەکاتژمێر  ٨ی ئەمشەوەوە بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیش  قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی رادەگەیەنرێت".
راشیگەیاند:" قەدەغەی هاتوچۆکە ماوەی ٤ رۆژ دەخایەنێت و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٨ی شەوەوە بۆ ٦ی سەرلەبەیانی دەبێت".
پارێزگاری سلێمانی باسیلەوەش کرد: "هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لەشەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی بازگە دادەنێن و داوا لەهاوڵاتیان دەکەین هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن لە رایی کردنی کارەکانیان و پاپەندی رێکارە تەندروستییەکان بن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا