لە رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبنەوە و رێککاری نوێ بۆ مانگی رەمەزان دەردەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبەر ئەحمەد  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دەبێت رێککارە تەندروستییەکان لەگەڵ مانگی رەمەزاندا بگونجێندرێت".
راشیگەیاند:" ئێمە بۆیە تاوەکو ١٢ی ئەم مانگە قەدغەی هاتوچۆی نیمچەییمان راگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەر لە مانگی رەمەزان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رێکار و رێینمای نوێ دەربکەن".
 دوێنی ٧ی نیسان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی هەڵکشانی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمدا راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا