قوباد تاڵەبانی: گرنگیدان بەکشتوکاڵ و هەلی کار لەکاری لەپێشینە و ئامانجی کارەکانماندایە

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی کارگەی شەکری بتوێن لە ئیدارەی راپەڕین دانرا و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، پشتگیری ئەم پرۆژەیە دەکەن و هەموو کارئاسانیەک دەکرێت بۆ سەرکەوتنی.

 
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"وەک پێشتر بەڵێنمان دابوو گرنگیدان بەکشتوکاڵ و دروستکردنی هەلی کار لە کاری لەپێشینە و ئامانجی کارەکانماندایە و ئەم پرۆژەیەش هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی هەردوو ئامانجەکە و کەرتی کشتوکاڵیش هەنگاوێک دەباتە پێشەوە.

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند، "وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئەم پرۆژەیە دەکەین و هەموو کارئاسانیەک دەکەین بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە و لەداهاتوودا پرۆژە کاری دیکەشمان دەبێت."
قوباد تاڵەبانی باسیلەوەشکرد:"لەدوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ عێراق و ئامادەکردنی پرۆژە بودجەی هەرێم دەستکراوەتر دەبن بۆ جێبەجیکردنی پرۆژەی گەروە کە هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنێت و ژێرخانی ئابووریش بەهێزتر دەکات." باسیلەوەش کرد کە  پرۆژەکە نمونەیەکی جوانە لەپاڵپشتی حکومەت لەکەرتی تایبەت و بە پڕۆژەی لەمجۆرە زانکۆکان بە بازاڕەوە گرێ دەدرێن".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:"حکومەت بەتەنها ناتوانێت هەموو کارێک بکات و لەلایەکی دیکەوە دەبێت حکومەت دەرفەت بۆ کەرتی تایبەت بڕەخسینێت وتیشی، "گەشبینە کە سەرمایەدارەکان گرنگی بە وەبەرهێنان دەدەن بەتایبەت کەرتی کشتوکاڵ و دەرگایان کراوەیە بە ڕووی وەبەرهێن و سەرمایەداران بۆ جێبەجێکردنی هەر پرۆژەیەکی  لەوچەشنە و ئاسانکاریان بۆدەکرێت بۆ جێبەجێکردنی."
لەلایەکی دیکەوە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بێگەرد تاڵەبانی لەمیانی کردنەوەی کارگەکە رایگەیاند:" دەمانەوێت کەرتی کشتکوکاڵ بکەیەن بە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات و راشێگەیاند، نامانەوێت بازاڕەکانی هەرێم ببێتە سەرچاوەی ساغکردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی دیکە. 
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بەدانانی کارگەکە لەو ناوچەیە باسیلەوەکرد:" بەهۆی لەباربوونی زەویی ناوچەکە کارگەکە دامەزراوە و وتیشی، "دانانی ئەو کارگەیە نزیکەی ٨ هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد:" دەمانەوێت لەم رێگایەوە دڵنیایی بدەینە دەرچووانی زانکۆ بۆ دەسخستنی هەلی کار لەناوچەکەدا.
کارگەی شەکری بتوێن  لە راپەڕین لەسەر رووبەری ١٠٠ دۆنم زەویی و تێچووی ٧١ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، رۆژانە توانای وەرگرتنی ٥٠٠ هەزار تۆن چەوەنەری دەبێت و زیاتر لە ٥٠٠ تۆن شەکریش بەرهەم دەهێنێت، بەوجۆرەش دەتوانێت بەشێک لەخواستی شەکری هەرێمی کوردستان دابین دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا