کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەڵبژاردنەکان دواناخرێت

عێراق 08/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردن دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" جەختدەکەینەوە لەوەی لە ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و پابەند دەبین بە تەواوکردنی ئامادەکاری و رێککارەکان پێش ئەو وادەیە".

ئەوەش راگەیەندرا:" لە ١٧ی ئەم مانگەدا خۆ کاندید کردنی خوازیاران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا کۆتاییدێت، هەروەها تۆمارکردنی هاوپەیمانی لە نێوان لایەنەکاندا تا سەرەتای مانگی ئایار بەردەوام دەبێت".

ئاماژە بەوەشدراوە:" تا ئێستا زیاتر لە ١٣ ملیۆن کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە وا بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت و تا ئێستا چەند لایەنێک خۆیان تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا