ئەمڕۆ گەنجێک لە یەکێک
لە چیاکانی دەشتی تەلێی سنووری ماوەت کەوتە خوارەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی
نیسان، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" گەنجێک لە
یەکێک لە چیاکانی سنووری ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و تواندراوە
بە هەلیکۆپتەرێک رزگاربکرێت".
ئەوەشی راگەیاند:" بریندارەکە
لە ئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و باری تەندروستی ناجێگیرە".
بەپێی زانیارییەکانی BMC :" گەنجەکە تەمەنی لەنێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵدایە و لە کاتی کەوتنەخوارەوەیدا دەستێکی شکاوە ودوای پێنج کاتژمێر مانەوە تیمەکانی تەندروستی رزگاریانکردووە".
هاوکات BMC چەند جارێک هەوڵی دا پەیوەندی
بە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شارەوەبکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.