هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە؟

عێراق 08/04/2021

Alternate Text

لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و عێراقدا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، جوی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە:" حکومەتی عێراق لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقدا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی نەکردووە".

ئەوەشی راگەیاندووە:" ئەمریکا بە هاوکاری لە گەڵ پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان سەرکەوتنی گەورەی بۆ زاڵبوون بەسەر تیرۆردا تۆمارکردووە و عێراقییەکان بەڵێنیانداوە بەباشترین شێوە میوانداری سوپای ئەمریکا بکەن لە وڵاتەکەیان".




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا