بۆ یەکەمینجار ئیسڕائیل مانۆری سەربازی لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی ئەنجامدەدات

جیهان 08/04/2021

Alternate Text

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ یەکەمینجار ئیماڕات بە ئاشکرا مانۆریکی سەربازی لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامبدات.

کەناڵی "I24NEWS"ی ئیسڕائیلی بڵاویکردەوە:" رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەریەکە لە ئیسڕائیل، ئیمارات، ئەمریکا، قوبڕس، یۆنان، ئیسپانیا، سلۆڤانیا و کەنەدا مانۆرێکی هاوبەشی سەربازی لە یۆنان ئەنجامدەدەن".

کەناڵە ئیسڕائیلییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:" هێزی ئاسمانی ئیسڕائیلی بە فڕۆکەی F-15 و F-16 بەشداری لە مانۆرەکە دەکات، هەریەکە لە ئیماڕات و یۆنانیش بە فڕۆکەی جۆری F-16 بەشداری دەکەن".

هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو :" هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە فڕۆکەکانی F-16 و MQ-9 و KC-135 بەشداری لە راهێنانە سەربازییەکە دەکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا