لەسەر داوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی گۆڕستانەکانی
سلێمانی دەستیپیکردووە.
بە پێی زانیارییەکانی BMC لەسەر داوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی گۆڕستانەکانی شاری سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای
شکارەوە دەستیپێکردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان. ئەمڕۆ هەڵمەتی پاککردنەوەکە لە گۆڕستانی شێخ
ئەحمەدی هیندییەوە دەستی پێکردووە و بڕیاریشە لە داهاتوودا ئەو هەڵمەتە بۆ سەرجەم
گۆڕستانەکانی شار ئەنجامبدرێت.