گوندێکی هەرێمی کوردستان کەرەنتین کرا

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

دوای تۆمارکردنی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە گوندێکی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە ئەو گوندە کەرەنتین کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسان، سادق محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند:" بەهۆی تۆمارکردنی دوو حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە گوندی داودییەی سەر بە قەزای ئامێدی، تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە گوندەکە و پاش پشکنین بۆ دانیشتوانەکەی، بە بڕیاری تەندروستی دهۆک گوندەکە کەرەنتین کرا ".

ناوبراو راشیگەیاند:" بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تەشەنەسەندی زیاتری کۆرۆنا لە گوندەکە، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێککارەکانی خۆپارێزی بن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی ٤ رۆژ نیمچە قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا