هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بڕیکی زۆر پارە و
زێڕی لە ژنێکی بەتەمەن دزیبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسان، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێکی
زۆر پارە و ئاڵتونی لە ژنێکی تەمەن ٧٤ ساڵان دزیوە".
ئەوەشی راگەیاند:" تۆمەتبارەکە بڕی ٦٥ هەزار پاوەند و زیاتر لە ٣٥
ملیۆن دینار و بڕیک زێڕی لە ماڵی ژنەکە دزیبووە".