شۆردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل ئەم زیانانەی دەبێت

هەمەرەنگ 08/04/2021

Alternate Text

شارەزایانی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل هۆشداری لە شۆردنی بزوێنەر دەدەن و دەڵێن " پێکهاتەی ماددە پاکەرەوەکان رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ژەنگ لە بزوێنەردا ".

تۆڕی "العین"ی هەواڵی بڵاویکردووەتەوە:" دەبێت تەنها لە حاڵەتی پێویستدا بزوێنەری ئۆتۆمبێل بشۆردرێن، بە تایبەت لەو کاتانەی بەهۆی لێچوونی رۆنەوە زۆر پیس دەبێت، لەبەر ئەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان ماددەیەکیان تێدایە رێگری لە ژەنگبوون دەکات، رەنگە پێکهاتەی ئەو پاککەرەوانەی بۆ شۆرین بەکاردەهێندرێن ئەو ماددانە نەهێڵێت کە پارێزگاری لە بزوێنەرەکە دەکات".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نابێت لەکاتی شۆردنی بزوێنەرەکان ئاوی زۆر بەکاربهێندرێت، لەبەر ئەوەی فشاری بەهێزی ئاو دەبێتە هۆی تێکچوونی ئامێرە ئەلکترۆنی و کارەباییەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە ".




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا