تۆڕی "ئۆپتا"ی تایبەت بە ئامارە وەرزشییەکان ئاشکرایکرد، رۆناڵدۆ یەکێکە لەو سێ یاریزانانەی توانویانە پاش تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵی تەمەنیان لەماوەی کەمتر لە دوو وەرز ٢٥ گۆڵ تۆمار بکەن.
لە یاریی دوێنێی نێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ناپۆلی لە گەڕی سێیەمی خولی ئیتاڵی رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد و بەوەش سەرکەوتنی بۆ یانەکەی بەدیهێنا.
تاوەکو ئێستا رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ٢٥ گۆلی تۆمارکردووە و لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیایە.