فڕۆکەخانەی هەولێر قەدەغەی هاتوچۆ ناکات

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

فڕۆکەخانەی هەولێر پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ نابێت.

 فڕۆکەخانەی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" قەدەغەی هاتوچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کە گەشت دەکەن یان دەگەڕێنەوە".

دەقی بڵاوکراوەەی فڕۆکەخانەی هەولێر:

ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە و گەشتەکان لە کاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن. 
قەدەخەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانە ناگرێتەوە کەوا گەشت دەکەن یان دەگەڕێنەوە، بۆیە تکایە لەکاتی دیاریکراوی گەشتەکاندا لە فڕۆکەخانە ئامادە بن. دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەخەی هاتووچۆ، بە هەبوونی تیکتی گەشتکردن، هاتووچۆ بۆ فڕۆکەخانە رێگەپێدراو دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا