یەکێک لە مەرزەکانی هەرێم پابەندی رێنماییەکان نەبووە

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

مەرزی سەیران بەن پابەندی رێنماییەکان نەبووە  و رۆژانە گەشتیاری ئێرانی لەو مەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستان.

ئەمشەو پێنجشەمە ٨ی نیسان، سەرچاوەیەکی تایبەت بەبەڵگەوە بە BMC راگەیاند:" رۆژانە هاوڵاتییان لە ئێرانەوە لە ڕیی مەرزی سەیران بەنەوە دێنە هەرێمی کردستان و رێگرییان لێناکرێت".
ئەوەشی راگەیاند:" لە هەرێمی کوردستانەوە رێگە بەوە نادرێت هاوڵاتییان گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن و رێگەیان لێدەگیرێت".

ئەمەش لەدوای بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا دێت بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان و رێگەگرتن لە گەشتی هاوڵاتییان. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا