ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وردەکاری بەگرێبەستکردنی وانەبێژان و کارمەندە ئیدارییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، مانگانە بڕی ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەر وانەبێژ و کارمەندێکی تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسانی ٢٠٢١، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە:" وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵ گرێبەست لەگەڵ ئەو وانەبێژ و کارمەندە ئیدارییانە دەکات کە پێش رێککەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ یاخود پێشووتر فەرمانی کارگێڕییان بۆ دەرچووە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" کرێی مانگانەی تەرخانکراو بۆ هەر وانەبێژ و کارمەندێکی کارگێڕی بڕی ٢٥٠ هەزار دینار دەبێت ".