پسپۆڕێکی بواری خۆراکی رووسی چەند رێگایەکی
خستووەتەڕوو کە دەتواندرێت لە رێگەیەوە رێگە لە زیادبوونی کێشی لەش بگیرێت.
د. ئیرینا بیریزینا، پسپۆڕی بواری خۆراک
لە روسیا رایگەیاندووە:" گرنگترین هەنگاو بۆ رێگریکردن لەزیادبوونی کێشی لەش
بەئاگاییە واتە بیر لەبابەتی دیکە نەکرێتەوە لە کاتی خواردندا".
ئەوەشی راگەیاندووە:" پێویستە لەکاتی
خواردندا هۆشمان لەلای تەلەفزیۆن یاخود مۆبایلەکانمان نەبێت و تەنها تەرکیز بخەینە
سەر خواردنەکە، نابێت لەکاتی رۆشتن و بەپێوەوە ستانیشدا خواردن بخورێت لەبەرئەوەی دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش".