ڤاکسینەکەی هەرێم زیانی بۆ هاوڵاتییان هەیە؟

کوردستان 09/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تائێستا هیچ زیانێکی ڤاکسینی ئەسترازینیکا بەدینەکراوە.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە BMC راگەیاند:" تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی خراپی ڤاکسینی ئەسترازینیکا لەسەر ئەو کەسانەی بەکاریان هێناوە لە هەرێم دەرنەکەوتووە".
ئەوەشی راگەیاند:" حاڵەتێکی ئاساییە گەر لەو رێژە زۆرە لە بەکاربەری ڤاکسین چەند حاڵەتێک کاریگەری لاوەکییان لەسەر دەربکەوێت لەبەرئەوەی هەموو ڤاکسینێک لایەنی باش و خراپی هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا