وابڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق
ڤاکسینی ڤایزەر بکڕێت و پشکی هەرێمیشی تێدایە.
د.ئارام رۆستەم، سەرپەرشتیاری لیژنەی
کڕینی ڤاکسینی هەرێم رایگەیاندووە:" وابڕیارە حکومەتی عێراق لە هەفتەی داهاتوودا
بڕی ١٦ ملیۆن ڤاکسین بکڕێت و لەوژمارەیەش ١٣٪ پشکی هەرێمە و رەنگە هەر لە هەفتەی
داهاتوودا بگات".
ئەوەشی راگەیاندووە:" لە هەرێمی
کوردستان هەشت بنکە بۆ پێدانی ڤاکسینی ڤایزەر دیاریکراوە لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە
ڤاکسینە هەستیارە و پێویستی بە پلەی گەرمی دیاریکراو هەیە، لەهەر بنکەیەکشدا هەزار
و ١٧٠ ڤاکسینی تێدادەبێت".