بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، دۆخی زیندانیکراوانی بادینان خراپە و توشی نەخۆشی بوون.
بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" لە کاتی سەردانیکردنمان بۆلای زیندانیکراوانی بادینان بینیمان دۆخی دەروونی زۆربەیان باشنییە و توشی چەند نەخۆشییەکی پێستبوون".
ئەوەشی راگەیاندووە:" دۆخی گرتوخانەکە بەگشتی باشنەبووە و لە هۆڵێکدا ١٣٥ کەسی تێدابووە و رێگەشیان نەداوە چاومان بە بەدەل بەرواری بکەوێت".