لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی دوو کەس
برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٩ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە شەقامی
سالمی شاری سلێمانی دوو هاوڵاتی برینداربوون".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج
تایبەت و نیسان سەنییەکی تایبەتدا روویداوە".