لە شارۆچکەی قەڵادزێ گەنجێک لەسەر یەکێک لە
تەلارەکان کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆی سەختی
برینەکەیەو گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پاش ئەوەی لە ٦ی ئەم
مانگەدا گەنجێک بەناوی (ه.ک.ق) لەسەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ کەوتە خوارەوە،لە
نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ چارەسەرە سەرەتاییەکانی بۆ کرا و پاشان گوازراوەتەوە بۆ یەکێک
لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی، پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە
ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
راشیگەیاند :"
بە وتەی شایەتحاڵێک گەنجەکە بە مەبەستی هەڵفڕاندنی یەکێک لە کۆترەکانی خۆی چووەتە
سەر تەلاری کتێبخانەی گشتی قەڵادزێ و کەوتۆتە خوارەوە ".
پۆلیسی
راپەڕین جەختیلەوەشکردەوە،لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.