پیاوێک لە کونەماسی خنکا

کوردستان 09/04/2021

Alternate Text

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ناوچەی شارباژێڕ بۆ گەشتکردن لە ئاوی کونەماسیدا خنکا.

 ئەمڕۆ هەینی ٩ی نیسان، رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە ئاوی سەیرانگای کونەماسی سەر بە پارێزگای سلێمانی خنکاوە".
ئەوەشی راگەیاند:"پیاوەکە ناوی محەمەد ئەحمەدە و لە ئێستادا تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێندراوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا