بڕیارە سبەینی لە میانەی یاریەکانی خولی لالیگای ئیسپانیدا لە کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی کوردستان، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رووبەرووی یەک ببنەوە، بەڵام چەند یاریزانێکی دیاری ریاڵ مەدرید بەشداری یارییەکە ناکەن.
ئەمڕۆ هەینی زەینەدین زەیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە یارییەکەی سبەینێی نێوان یانەکەییی و بەرشەلۆنەدا ١٩ یاریزانی یانەکە بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی بەشدارییان پێبکرێت لە یارییەکدا.
بەپێی لیستی ئەو یاریزانانەی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە لە یارییەکەی سبەینێدا زەیدان لە تواناکانی هەریەکە لە ( ئیدن هازارد و سێرجیۆ رامۆس و دانی کارڤەخال و رافایل ڤاران) بێبەش دەبێت.