بومەلەرزەیەکی بەهێز پێنجوێنی هەژاند

کوردستان 09/04/2021

Alternate Text

چەند خولەکێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز قەزای پێنجوێنی هەژاند.

ئەمڕۆ هەینی ٩ی نیسان، زانا عەبدولرەحمان، قائیمقامی پێنجوێن بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر ٥.١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەررزەیەکی بەهێز لە قەزای پێنجوێن روویداوە و هاوڵاتییان بەباشی هەستیان پێکردووە".

ئەوەشی راگەیاند:" لەدوای بومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی شەممەی رابردووەوە بەردەوام بومەلەرزەی دیکە لە قەزاکە روودەدات و رۆژ هەیە چەند جارێک دوبارە دەبێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا