بافڵ تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی شاژن و گەلی بەریتانیا کرد.
دەقی بڵاوکراوەکەی بافڵ تاڵەبانی:
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خاوەن شكۆ شاژنی بەریتانیا، خانەوادەی شاهانە و گەلی بەریتانیا دەكەم بۆ كۆچی دوایی شازادە فیلیپ.
لەو كاتەوەی بووەتە ئەندامێكی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا، شازادە فیلیپ ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گشتی تەرخانكردووە و سەرسەختانە پشتیوانی لە پرسەكانی پەیوەست بە ژینگە كردووە و برەوی بە بەهاكانی بەریتانیا داوە و شازادە فیلیپ لەسەر ئاستی جیهان لەو بوارانەدا ئیلهامبەخش بووە.
بوێری و پابەندبوونی بە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی لەسەر ئاستی جیهان جێی دەستخۆشییە.
هاوسۆزیی خۆم بۆ خانەوادەی شاهانە و گەلی خۆشەویستی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دووپات دەكەمەوە.