بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی گەرمیان پاڵپشتی قسەکانی قوباد تاڵەبانی دەکات

کوردستان 09/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان پاڵپشتی خۆی بۆ بەیاننامەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی.
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە BMC راگەیاند:" پاڵپشتی تەواوی بەیاننامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەم و  پێم وایە بەیاننامەکەی لە جێی خۆیدابوو.
ئەوەشی راگەیاند:" لەدژی هەموو ئەو کەسانە دەوەستینەوە کە دژی پێدانی زەوین بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوە مافێکی رەوای خۆیانە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەربڕی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا