ئەمڕۆ کلاسیکۆی زەوی بەڕێوەدەچێت

وەرزش 10/04/2021

Alternate Text

بڕیارە ئەمشەو هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەناو یاریگای دیستیڤانۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەرووی یەک ببنەوە و چوار یاریزانی گرنگی ریاڵ مەدرید ناتوانن بەشداری بکەن.
بڕیار وایە لە میانەی یاریەکانی خولی لالیگای ئیسپانیدا ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی کوردستان،یانەی ریاڵ مەدرید  لەسەر یاریگای دیستیڤانۆی تایبەت بەیانەکە میوانداری یانەی بەرشەلۆنە بکات.
بۆ ئەم یارییە ریاڵ مەدرید  بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەریەکە لە (سێرجیۆ رامۆس و ئیدن هازارد و ودانی کارڤەخال) بێ بەش دەبێت و بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (رافایل ڤاران)یش ناتوانێت بەشداری بکات، لە بەرشەلۆنەش هەریەکە لە یاریزانەکان (فلیپ کۆتینهۆ و ئانسۆ فاتی) بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن.
جێی ئاماژەیە ناوبژیوان خیسۆس خێلی ئیسپانی کلاسیکۆی ئەمجارەی زەوی بەڕێوەدەبات..
لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید بە ٦٣ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە ولە بەرامبەردا یانەی بەرشەلۆنە بە ٦٥ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا