پیاوێک بەهۆی پەبجیەوە چەند کەسێکی خێزانەکەی کوشت

هەمەرەنگ 10/04/2021

Alternate Text

لە وڵاتی پاکستان، کەسێکی ئالودەبوو بە یاری پەبجی، هەستاوە بە تەقەکردن لە خێزانەکەی کە بەهۆیەوە دوو کەسیانی کوشتووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ARY news، لە شاری لاهوری پاکستان کەسێک بە ناوی بیلال کە ئالودەبووی یاری پەبجی بووە هەستاوە بە تەقەکردن لە هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی و دایکی و خوشک و برایەکی،کە بەهۆیەوە دووانیان کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

لەو بارەیەشەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە "تۆمەتبارەکە ئالودەی یاری پەبجی بووە و بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی رێگرییان لێکردوە لە یاریکردن بۆیە ئەم کارەی کردووە".

وتیشی:" تۆمەتبارەکە نواندنی کردووە بۆ یەکێک لە دیمەنەکانی یاریەکە و دوای درووستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ خێزانەکەی بە دەمانچە تەقەی لێکردوون".

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە کە لا کامێرەی چاودێریەوە دیارە کە تۆمەتبارەکە هێلەکی گوللەنەبڕ و کڵاوێکی بەستووە هەروەک چۆن لە یاریەکەدا بەو شێوەیەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا