سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

مستەفا فەلاح، راوێژکاری باڵای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە:" سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەویش لە رێگەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراقدا".

وتوشیەتی:" لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و چەند کەسایەتییەکی پلە باڵادا کۆدەبێتەوە، لەبارەی تەوەرەکانیش، یەکێک لە تەوەرەکان پرسی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و دابین کردنی خزمەگوزارییەکان دەبێت لە بەسڕەوە تا زاخۆ".

هەروەها لە میانی سەردانەکەندا "تاوتێی دۆخی وڵات بە گشتی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێککارەکان بە تایبەتی لەسەر دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا