پسپۆڕان دەڵێن، بەرزی پەستانی خوێن مەترسییەکی گەورەیە بۆ توشبوون بە جەڵتە و زۆرجار دەکرێت نیشانەکانی هەستی پێ نەکرێت.
شارەزایان رایانگەیاندووە، بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە کوشندەترین ئەو نەخۆشیانەی کە کاریگەریان لەسەر خوێنبەرەکانی دڵ هەیە و ئەم نەخۆشییە بێدەنگە دەکرێت بێ نیشانە بێت و مرۆڤی توشبوو زوو درکی پێنەکات.
بەرزی پەستانی خوێن فشار لەسەر دیواری خوێنبەرەکان دروستدەکات کە بەرپرسە لە گواستنەوەی خوێن بۆ ئەندامەکانی لەش، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەرزی پەستانی خوێن مەترسی زیاتر دەکات بۆ دروستبوونی جەڵتەی مێشک و دڵ.
زانا بەریتانییەکان ئاماژەیان بە هەندێک وەرزش کردووە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و مەترسییەکانی، وەرزشەکان بریتین لە :
1-پاسکیل سواری
2-راکردن
3-ئەنجامدانی یاری تێنس
4-مەلەکردن