پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ خوشکی کارمەندێکیان کۆچی دواییکردووە، دواتر کە دایکی هەواڵەکەی بیستووە ئەویش لە تاودا کۆچی دواییکردووە.
ئەمەڕۆ شەممە ١٠ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیمان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوشکی کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاو کردەوە کە لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی کچەکەی دایکیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا".
ئەوەش هاتووە:" بەوتەی کارمەندمان ( ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".