حەسەن رۆحانی: نیگەرانییەکانی لایەنی بەرامبەر ١٥ ساڵە بوونەتە هۆی نەهامەتی بۆ گەلی ئێران

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 10/04/2021

Alternate Text

حەسەن رۆحانی سەرککۆماری ئێران، لە ١٥-یەمین ساڵیادی کردنەوەی تەکنەلۆژیای ناوەکیدا دانانی چەند ئامێرێکی نوێی لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ مەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە  ١٥-یەمین ساڵیادی کردنەوەی تەکنەلۆژیای ناوەکیدا، دانانی چەند ئامێرێکی نوێی لەلایەن وڵاتەکەیەوە بە مەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند و ئاشکرایکرد:" زۆر دڵخۆشم بەوەی ئەم  مەراسیمە جیاوازە لە مەراسیمەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ژمارەیەکی نوێی ئامێری سانتریفیوچمان داناوە بە مەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر، ئەم ئامێرە نوێیانە توانایان دە هێندە زیاترە لە ئامێرەکانی پێشوو".
ووتیشی:" ئەم تەکنەلۆژیایە وەکو هەر تەکنەلۆژیایەکی دیکە ناوازەیە ، بەڵام چونکە لایەنی بەرامبەر ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ مەرامی دیکە بەکاردەهێنن ئێمەش دەخەنە ریزی خۆیانەوە و پێیان وایە بۆ مەرامی نابەجێ بەکاریدەهێنین".
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیلەوەشکردوە:" ئێمە وزەی ناوەکیمان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و وزە و کارەبادا بەکارهێناوە، گەر لایەنی بەرامبەر بە باشی بیرکاتەوە تێدەگات کە نیگەرانییەکانی زۆر نابەجێیە و ئەم نیگەرانییانە ماوەی ١٥ ساڵە بوونەتە هۆی گرفت و نەهامەتی بۆ گەلی ئێران".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا