ژنێکی بەرەگەز سووری لەناوجەرگەی شاری هەولێر، پارچەیەک زەوی پێدەدرێت بۆ بەنزینخانە و دواتر دەیفرۆشێت.
زانا عەبدولرەحمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:" ژنێکی سوری بە ناوی(هەیام عەقیل) لەناوجەرگەی شاری ھەولێر زەویەکی پێدراوە کە رووبەرەکەی ١٩٨٨ مەترە و دواتر فرۆشتوویەتی".
هاوکات، ناوبراو، وێنەیەکی لە نوسراوی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی بڵاوکردووەتەوە،کە تێیدا:"بەرگری لێدەکات و دەڵێت بەڵێننامەی پێپڕکراوەتەوە ھەرکات شارەوانی زەویەکەی بوێ وەریدەگرێتەوە".