ئەمڕۆ، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسان، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا رێککارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا جیاواز دەبن، وا بڕیاریشە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبێتەوە بۆ تاوتێکردنی رەوشی ئێستای هەرێم و پێشبینیم وایە رێککاری نوێ بگیدرێتەبەر".
وتیشی:" بەگوێرەی ئامارەکانی چەند رۆژی رابردوو ژمارەی توشبووان لە هەرێم زیایکردووە، بەڵام لە بەرامبەردا ژمارەی گیان لەدەستدان دابەزیووە، سبەی کە کۆبوونەوەی لیژنە بەڕێوەدەچێت تا ئەو کات زانیاری و داتای زیاترمان پێدەگات لە وەزارەتی تەندروستییەوە و لەسەر ئەو داتا و زانیارییانە بڕیار لەبارەی رێککارە نوێیەکان دەدرێت".