مەڵبەندی ١١ی رێکخستنی گەرمیان پشتگیری لە قوباد تاڵەبانی دەکات

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی فەرمی مەڵبەندی ١١ی رێکخستنی گەرمیان رایگەیاند، بەم هیمەتەی قوباد تاڵەبانی سوودمەندبووان ڕزگاریان دەبێت لە ژیانی (کرێ چێتی)و تاڕادەیەک بــۆشاییەداراییەکانیان بۆپڕدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ئەکرەم ساڵەح، وتەبێژی فەرمی رێکخستنی ١١ی مەڵبەندی گەرمیان لە پەیامێکدا پشتگیری لە هەڵوێستەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوای چاوەڕوانییەکی زۆری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیاسی سیاسی ئەنفال و دەربازبووانی شاڵاوەکانی ئەنفال بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی کە خزمەتێکی بچووکە لەئاست گەورەی قوربانییەکانیان دەرئەنجام بە هەوڵ و هیمەت و خەمخۆری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتای بە چاوەڕوانی چەندساڵەی بەشێک لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەنفال هات.

بەم هیمەتەی کاک قوباد تاڵەبانی سوودمەندبووان ڕزگاریان دەبێت لە ژیانی (کرێ چێتی)و تاڕادەیەک بــۆشاییەداراییەکانیان بۆپڕدەکاتەوە ئەوەبوو لەمەراسیمێکی شایستەدا لە٧ی نیسانی ٢٠٢١ بە چاودێری شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەشێک لەکەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەنفال و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دادوەر و بەڕێوبەرایەتیەکانی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و شارەوانیەکانی گەرمیان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هتد، مەراسیمی تیروپشک بەڕێوەچوو کەچی لەبری پیرۆزبای و داوای لێبوردن لەکەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەنفال لەگەرمیانی مەملەکەتی ئەنفال (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار) بەنەفسێکی کورتی حزبیانەی هەمیشەییان لە ڕۆژی هەینی ٩ی نیسانی ٢٠٢١ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی (١٨)ساڵەی ڕووخانی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لەبری پیرۆزبای لە کەس وکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان بەبۆنەی ڕووخاندنی ڕژێمی لەناوچووی بەعس کەچی هەستاوە لەبەیاننامەیەکدا لە گەورەی و خزمەتێکی بچووکی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئەنفال لەگەرمیان کەم دەکاتەوە و لەبەرژەوەندی حزب ناوی دەبەن سەبارەت بە ئامادەبوون و پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی کە باوک و چوار مامی شەهیدە، وێڕای پیرۆزبای، دەستخۆشی قوباد تاڵەبانی کرد لەپای خەمخۆری و پاڵپشتی وپشتیوانی لەگەرمیانیەکان لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێبوردنی کرد لە درەنگ و دواکەوتنی ئەم خزمەتە بچووکە ، بریاری دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دا، بریارێکی یاسایی و دروستە و پاڵپشتە بە سێ فەرمانی قوباد تاڵەبانی بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەوەکالەت، بەژمارە (٨٦٧ ، ٨٦٨، ٨٦٩، لە ٢١-٢-٢٠١٨). ھەروەھا نوسراوی وەزیری شارەوانی لە کابینەی ھەشت بە ژمارە (٤٣٨٧ لە ٨-٦-٢٠١٦)، کە داوای تەرخانکردنی زەوی پێویست لەسنوری شارەوانی کەلار دەکات، بۆ مەبەستی دابەشکردنی بەسەر کەسوکاری شەھیدان دا.

ھەر بۆھەمان مەبەست، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە نوسراویان ژمارە (٣١٢٨)لە (٢٠ی تەموزی ٢٠٢٠) رەزامەندییان دەربریوە بۆ ئیفرازکردنی زەوی پێویست. کەواتە:

١- بریاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەوەکالەت بەرێز (قوباد تاڵەبانی ) بۆ پێدانی زەوی بۆ (١١١٤٢) کەس، بریارێکی تەواو یاساییە.

٢- ئەم بریارە تایبەت نییە بۆ ناوچەیەکی دیاری کراو، بەڵکو بۆ تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستانە. کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیش بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی لێی سودمەند دەبن، لەکاتێکدا جەماوەری بەشەرەفی کوردستان شایەتحاڵن کە دەیان مەراسیم ئەنجام دراوە و جیاواز لەم مەراسیمە کە بەو پەڕی یاسای و پرۆتۆکۆلی و ڕاگەیانەکان بەڕێوەچوو ، لە چەند شوێنێک و لەبەرژەوەندی تاکە حزبێکی دیاریکراو بەڕێوە چووە ئەم بانێک و دووهەوایە بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان جێ دەهێڵین.

٣- ئەم بریارە لە "کابینەی ھەشت"دا دەرچووە و پێشتریش کار بەم بڕیارە کراوە. جێگای ئاماژەپێکردنە: تەنھا لە سنوری شارەوانی کەلار و چەند ناوچەیەکی تردا، کێشەی نەبوونی زەوی پێویست ھەبوو.

ئەکرەم ساڵەح ووتەبێژی فەرمی مەڵبەندی ١١ی ڕێکخستنی گەرمیان ١٠ی نیسانی ٢٠٢١

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا