لە گوندی یەنگیجە لە سنوری قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک، چەند رۆژێکە قەلێکی نێرینە لەسەر چەند هێلکەیەکی مریشک کڕکەوتووە و بە تەواوەتی سروشتی پێچەوانە کردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، هێمن شکور، خاوەنی ئەو قەلە بە BMC راگەیاند:" نزیکەی هەفتەیەکە یەکێک لە قەلەکانم کە بە رەگەز نێرینەیە و لەسەر هێلکەی مریشکێکم کڕ کەوتووە و تەنانەوت رێگری لە مریشکەکەش دەکات نزیکی هێلکەکان بکەوێتەوە".
وتیشی:"قەلەکە تەمەنی یەک ساڵانە و تاوەکو ئێستا شتی وام نەدیوە، نازانم هۆکاری کڕ کەوتنی ئەو قەلە لەسەر هێلکەی ئەو مریشکە چییە ".