سێ کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیانلەدەستدا

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

بەهۆی داڕووخانی دیوارێک بۆ سەر چەند کرێکارێک لە کاتی کارکردنیان لە شاری کەرکوک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ کرێکار گیانیانلەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، سامان یابە، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە BMC راگەیاند:" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند کرێکارێک لەکاتی دروستکردنی کۆگایەک لە نزیک گەڕەکی شۆراو دیوارێک کەوتەسەریان، بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانیانلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو ".

وتیشی :" ئەو سێ کرێکارەی گیانیانلەدەستداوە ناویان (شەهاب ئەحمەد، زیاب یاسین، سەعەد عەبدولجەبار) و سەرجەمیان کەسوکاری یەکترن و خەڵکی قەزای حەویجن، یەكێکیان تەمەنی ٢٠ ساڵانە و ئەوەی دیکەشیان ٢١ ساڵانە، یەکێکی دیکەش تەمەنی ٤٠ ساڵە و خاوەنی دوو خێزان و ١٤ منداڵە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا