لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە میانمار، زیاتر لە ١٠ پۆلیس کوژران.
ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەووە:" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری سەر بە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە میانمار هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە گوندی نۆنگمۆنی سەر بە ویلایەتی شان لە میانمار و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ پۆلیس کوژران ".
هاوکات، ماڵپەڕی "SHWE PHEE MYAY" ئاماژەی بەوەکردووە:" ژمارەی کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکەی سەر بنکەکە ١٤ پۆلیس بووە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی میانمار، زیاتر لە ٦٠٠ کەس لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.