دڵزار ئەو شاعیرە کوردەی بەشداری جەنگی دووەمی جیهانی کردبوو
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بەدرۆخستەوە، شاعیرێک بوو کە مێژوویەک لە خەباتی ئەدەبی بۆ خۆی تۆمار کرد .
مستەفا ئەحمەد محەمەد ئاغای حەوێزی بە نازناوی دڵزار
لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ لە کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە دایکبووە، لە منداڵیدا باوکی هەمیشە شیعری فارسی بۆ کردووەتە کوردی و چیرۆکی بۆ دەگێڕایەوە و ئەمانەش کاریگەری لەسەری داناوە.
لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی خستوویەتیە حوجرەی مزگەوت بۆ خوێندن، لە تەمەنی نۆ ساڵیشدا دەچێتە بەر خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە و دواتریش دەچێتە ناوەندی.
ئەم شاعیرە کوردە لە ساڵی ١٩٤٣ دەبێتە سەرباز لە سوپای لیڤی عێراقی، کە لەلایەن بەریتانیاوە سەرپەرەشتی دەکرا و لە کورد و ئاشوور و تورکمان پێکهاتبوو، سەرەتا لە حەبانییە، بەغدا و بەسڕە لە عێراق ماونەتەوە بۆ راھێنانی سەربازی، دواتر لە ١٩٤٤ لەڕێگەی سوریاوە چوونەتە فەڵەستین.
بە وتەی دڵزار، سوپای لیڤی زیاتر لە هەشت ھەزار سەربازی کوردی لەخۆ گرتبوو
دڵزار نزیكهی سێ ساڵ و نیو لهڕێزی ئهم تیپه مایهوه.
لەو ساڵانەی کە جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرسابوو، دڵزار و ھاوڕێکانی تا بەکۆتا ھاتنی جەنگ لە حەیفا ماونەتەوە. بە وتەی دڵزار، نزیکەی ٤٠ سەربازی کورد لە ڕیزەکانی پێشەوە جەنگاون، بەتایبەتیش لە ناوچەی باکووری ئیتاڵیا.
لە ساڵی ٢٠١٩دا، دڵزار لە بارەی بەشداربوونی کورد لە جەنگی جیھانی قسەی کرد و قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپی بەدرۆ خستەوە، کە وتبووی کورد لە جەنگی جیھانیدا یارمەتیدەری ھاوپەیمانان نەبووە،
دوای کشانەوەی ئەمریکا و دەستپێکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
دڵزار لە وەڵامی دۆناڵد ترامپدا وتی «کورد بەشداری لە جەنگی دووەمی جیھانی کردووە و لە جەنگەکەشدا زۆر ئازابوون، سەرۆکی ئەمریکا بۆیە زانیاریی نییە و دەڵێت کورد بەشداری نەکردبوو، چونکە ئەو کاتە لە دایک نەبوو، بۆیە نازانێت».
لهساڵی ١٩٤٦ گهڕایهوه كۆیه، لهوكاتهدا پهیوهندی به كۆمۆنیستهوه كرد، لهدوای ماوهیهكی كهم لهلایهن دهسهڵاتهوه بۆ یهكهمجار گیرا.
دڵزار لە ١٩٥٩ بە ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی عیراق وەرگیراوە لە ١٩٧٠ش وەک ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردرا.
دڵزار یەکەم هۆنراوەی لە 1940 نووسیوە، لهو كاتهوه كه دهستی كردووه به شیعر نازناوی (دڵزار)ی ههڵبژاردووه.
دوو بەرهەمی بەچاپ گەیشتووە بەناوی (ئاوازی ئاشتی)، لەگەڵ (خەبات و ژیان) خاوەنی سەدان شیعرە بە کوردی و عەرەبی، هەروەها لە بواری وەرگێڕانیشدا کاری کردووە کە ئەمەش بەهۆی لێهاتوویی لە زارەکانی کوردی و ئەدەبی بێگانەدا بووە کتێبی (گەنجینە)، کۆمەڵە چوارینەکانی باباتاهیرە کە لە لوڕییەوە کردوویەتی بە سۆرانی کتێبی (پێکەنینی بەهار)، کە بەشێکە لە وەرگێڕانەکانی شیعری شاعیری بەناوبانگی فەڕەنسی ڤیکتۆر هۆگۆ دوایین بەرھەمی شیعری بە ناوی "بژاردەیەک لە شیعرەکانی دڵزار" لە حوزەیرانی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە ڕۆژی شەممە ، چواری نیسانی ٢٠٢١ لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.