گەنجێک لەسەر شاخی هەزارمێرد کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان دوای ئەوەی بە ماتۆڕسکیلەکەی رووی لە شاخی هەزارمێرد کردبوو، بەهۆی بەرزی شوێنەکەوە ماتۆڕسکیلەکەی لەدەستی وەریگرت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵان بەناوی سەربەست فایەق ساڵح لە شاخی هەزارمێرد کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا، دواتریش لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC گەنجەکە خەڵکی ناوچەی قەرەداغە و لە کاتی رووداوەکەدا ماتۆڕسکیلێکی پێ بووە و بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئاسن رووی لە هەزارمێرد کردبوو، پاش تەواوبوونی رێککارە یاساییەکان و توێکاری بۆ تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی لە قەرەدەاغ گواسترایەوە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا